فه‌رمانگه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌ سلێمانی داده‌خرێت

دوایین نوێکردنەوە 2021-05-02 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌


كاره‌بای سلێمانی ڕایگه‌یاند، به‌هۆى زۆرى تۆشبوون به‌ په‌تاى كۆرۆنا له‌نێو فه‌رمانگه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با، ده‌وامى ئه‌م فه‌رمانگه‌یه‌ بۆماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك راده‌گیرێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند: ئاگاداری دانیشتوانی ناو شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ده‌كه‌ین، له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیان به‌گشتی و به‌هۆی توشبوونی ژماره‌یه‌كی زۆر فه‌رمانبه‌رانی به‌شی خه‌ده‌مات و فرۆشتنی وزه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی به‌په‌تای كۆرۆنا و گیان له‌ده‌ستدانی كارمه‌ندێكمان،، له‌م ئه‌مڕۆوه‌ بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌وام له‌و به‌شه‌ راده‌گیرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: داواكارین هاووڵاتیان بۆ مامه‌ڵه‌ی كاروباروی وزه‌ و تاپۆ و روخاندنى خانوو، پشكنینى پێوه‌رى كاره‌با و پاكتاوى پاره‌ى كاره‌با سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنى كاره‌باى سلێمانى نه‌كه‌ن.