راکان سەعید: کێشەی ئەمنی لە كه‌ركوك ھۆکاری خراپ بڵاوبوونەوەی ھێزە ئەمنییەکانە

دوایین نوێکردنەوە 2021-05-02 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

لەسەر زیادبوونی جموجۆڵەکانی تیرۆریستانی داعش و ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستی لە پارێزگای کەرکووک، راکان سەعید بە میدیاکانی گوت "کێشەی ئەمنی لە شارەکە ھۆکاری خراپ بڵاوبوونەوەی ھێزە ئەمنییەکانە و ھەندێک لە ناوچەکانی دەورووبەری کەرکووک بۆشایی ئەمنی تیا دروستبووە و ئەمەیش لەلایەن تیرۆریستانەوە بەھەل وەردەگیرێت و ھێرش دەکەنە سەر ھێزە ئەمنییەکان، چونکە کەرکووک دوا ناوچەی عێراقە کە لە داعش پاککراوەتەوە و چەکدارانی داعشیش لەناو شارەکە خۆیان شاردۆتەوە و نەتوانراوە لەناو ببرێن".

راکان سەعید ئاماژەی بەوەیشکرد "کێشەی ئەمنی خروقات لەزۆربەی شارەکانی عێراق بوونی ھەیە و لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی شارەکە پلانی پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنیانەی دەورووبەری کەرکووک پڕبکرێتەوە و ھیچ کێشەیەکی ئەمنی تر روونەدات و بۆشایی ئەمنی لەنێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکاندا ھەیە و لەھەندێک شوێن پێنج و لە ھەندێک شوێنی تر ١٠ کیلۆمەتر بۆشایی نێوانیانە چەکدارانی داعش ئەو بۆشاییانە وەک ھەلێک بۆ ھێرشکردنیان بەکاردەھێنن و تیرۆریستان دژی ھەمووانن و ئەوەتا لەیەک رۆژدا ھێرش دەکەن سەر ھێزە عێراقییەکان و ھێزەکانی پێشمەرگە بۆیە دەبێت ھەماھەنگی لەنێوان ئەو ھێزانەدا ھەبێت ناشبێت ھیچ بۆشایەک بمێنێت".

لەسەر دۆخی خزموتگوزاری لە کەرکووک راکان جبوری رایگەیاند "کەرکووک گەورەترین ھەڵمەتی ژێرخانی ئابووری و ئەنجامدانی خزمەتگوزاری بەخۆیەوە دەبینی کە لە مێژووی ئەم شارە رووی نەداوە و لە چەند مانگی داھاتوودا ھەموو شەقامەکانی شار قیرتاو و بێ کێشە دەبن، تەنھا گەڕەکە زێدەڕۆکان نەبێت و سەرجەم گەڕەکە فەرمیەکان خزمەتگوزاری بۆ دەکرێت".