هیندستان.. له‌ 24 كاتژمێردا، سێ هەزار و ٦٨٩ کەس به‌ كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

دوا نوێکردنەوە: 2021-05-02 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

له‌ هیندستان لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٩٢ هه‌زار و ٤٨٨ كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون.

بەپێی راگەیەندراوێک کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی هیندستانەوە بڵاوکراوەتەوە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٩٢ هه‌زار و ٤٨٨ حاڵەت تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە و سێ هەزار و ٦٨٩ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

لە کاتێکدا تێکڕای ژمارەی تووشبووانی پەتاکە لە هیندستان گەیشتووەتە ١٩ ملیۆن و ٥٥٧ هەزار و ٤٥٧ کەس، کۆی ژمارەی ئەوکەسانەی بەو پەتایە گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ ٢١٥ هەزار و ٥٤٢ کەس. ژمارەی ئەو نەخۆشانەشی چارەسەرکردنیان درێژەی هەیە گەیشتووەتە سێ ملیۆن و ٣٤٩ هەزار و ٦٤٤ کەس.
حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا لە هیندستان کە لە مانگی نیساندا رووی لە هەڵکشان کرد، بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.