لیژنەی پەروەردەی ئەنجومەنی عێراق: 90%ئەو باوەرنامانەی لەدەرەوەی عێراقن دروست نین

دوایین نوێکردنەوە 2021-05-03 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێد

ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى په‌روه‌رده‌ له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاشكرایكرد: 90 % ئه‌و براوانامانه‌ى كه‌به‌قوتابیان دراوه‌ له‌خوێندنى ده‌ره‌وه‌ى ولات ته‌واو ودروست نین.

ریاز مه‌سعودى ئه‌ندامى ئه‌ندامى لیژنه‌ى په‌روه‌رده‌ له‌په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاندوه‌: ئه‌و قوتابیانه‌ى كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات بڕوانامه‌یان به‌ده‌ست هێناوه‌، 90% یان ته‌واو ودروست نین.

مه‌سعودى راشیگه‌یاند: كه‌رتى په‌روه‌رده‌ وفێركرن به‌ره‌و خرابتر ده‌روات، وئاشكرایكرد: دواى ساڵى 2003یه‌وه‌، 90 % ئه‌و بڕوانامانه‌ى كه‌به‌قوتابیان دراوه‌ له‌خوێندن له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات، كه‌به‌پاره‌و به‌رێگارى خوێندنى ئۆنلاین له‌زانكۆكانى باوه‌ڕپێنه‌كراوه‌ وه‌ریانگرتوه‌، هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه‌ش كردوه‌: پێویسته‌ په‌روه‌رده‌ى ئه‌لكترۆنى باوه‌رپێكراوبێت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ وخوێندنى باڵاى عێراق بۆ به‌رنامه‌ى خوێندنى تایبه‌ت كه‌گونجاوبێت له‌گه‌ل بارۆدۆخى كۆرونا وهه‌روه‌ها له‌گه‌لأ خوێندنه‌وه‌ى ئونڵاین.