دیجیتاڵ میدیاى سپێده
بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستیی سلێمانی لە ماوەی مانگی رابردوودا، سێ هەزار و ٧٣٥ نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی منداڵبوونیان كردووە لە شاری سلێمانی و لەو ژمارەیە ٩٨٥ نەخۆش داخڵكراون.
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە مانگی رابردوودا، ٧٤٠ منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی سلێمانی لەدایك بوون و ٣٨٦ منداڵیان كوڕ بوون ٣٤٣ یان كچ بوون و ٢٠١٧ منداڵ لەڕێگەی نەشتەرگەری و ئەوانی دیكە بەشێوەی سروشتی لەدایك بوون.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە لە مانگی رابردوودا لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی سلێمانی، ٥٢٦ منداڵ لە بەشی منداڵی نەبەكام داخڵكراون و هەشت حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە و ٣٠ حاڵەتی لەبارچوونی منداڵ و ١٥ حاڵەتی گیانلەدەستدان لە بەشی منداڵی نەبەكام تۆماركراوە و ٦٣١ سۆنار گیراوە.