دیجیتاڵ میدیاى سپێده
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.
بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٨٢٧ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە زۆرترین ژمارەیان لە سلێمانی بووە بە ٢٩١ تووشبوو، ٢٥٢ لە هەولێر، ٢٢٤ لە دهۆک، ٥٧ لە گەرمیان و سێ کەسیش لە راپەڕین.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٩٦٥ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە سلێمانی بووە بە ٣٩٥ کەس، ٣٢٧ کەس لە دهۆک، ١٧٣ کەس لە هەولێر، ٥٤ لە گەرمیان، ١٣ کەس لە راپەڕین و سێ کەسیش لە هەڵەبجە.
بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە، سێ کەس لە دهۆک، سێ کەس لە هەولێر و دوو کەسیش لە سلێمانی.
بەپێی ئاماری گشتی وەزارەتی تەندروستی تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان یەک ملیۆن و ٦٦١ هەزار و ٦٦٨ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، تاوەکو ئێستا ١٥٢ هەزار و ٧٧٧ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
لەو ژمارەیەش تا ئێستا، ١٣٠ هەزار و ٢٤٩ کەسیان چاکبوونەتەوە و ١٨ هەزار و ٤٧١ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان.
تا ئێستاش لە هەرێمی کوردستان چوار هەزار و ٥٧ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.