پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەریتانیا بەڕێوەدەچێت

دوا نوێکردنەوە: 2019-12-12 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia

بۆ یەكلاییكردنەوەی‌ پرسی‌ چوونەدەرەوەی‌ وڵاتەكەیان لە یەكێتی‌ ئەوروپا، بەیانی‌ ئەمڕۆ دەرگای‌ بنكەكانی دەنگەكان بە رووی‌ دەنگدەرانی‌ بەریتانیا كرایەوە ، لەو پڕۆسەی دەنگدانەدا ، دەنگدەرانی‌ بەریتانیا دەتوانن تا سەعات 10ی‌ شەو بە كاتی‌ ئەو وڵاتە دەنگ بدەن بۆ هەڵبژاردنی‌ نوێنەرانیان لە پەرلەمان كە ژمارەیان 650 پەرلەمانتارە. لای خۆیەوە بۆریس جۆنسون سەرۆك وەزیرانی‌ بەریتانیا هیوای خواستووە زۆرینەیەك بەدەستبێنێت تا بتوانێت رێكەوتننامەی‌ برێكزێت سەبارەت بە چوونەدەرەوەی‌ ئەو وڵاتە لە یەكێتی‌ ئەوروپا جێبەجێ بكات، هاوكات جێریمی‌ كۆربین سەرۆكی پارتی كرێكارانی بەریتاینا بەڵێنی‌ داوە لە كاتی‌ بەدەستهێنانی‌ زۆرینەی‌ پەرلەمانی‌ راپرسییەكی‌ نوێ‌ سەبارەت بە رێكەوتننامەی‌ چوونە دەرەوە لە یەكێتی‌ ئەوروپا ئەنجام بدات. بەر لە دەنگدانەكەش، دەستەی‌ چاودێری‌ هەڵبژاردنەكانی بەیتانیا هۆشداری‌ دایە دەنگدەران لە كاتی‌ پرۆسەكەدا وێنەی‌ سێڵفی‌ و هیچ وێنەیەكی‌ تر لەناو ناوەندەكانی‌ دەنگدان نەگرن، چونكە ئەو كارە رێگای‌ پێنادرێت و پێچەوانەی‌ یاسایە.