ئەفغانستان.. بەهۆی لافاوەوە 14 کەس گیانیان لەدەستدا

دوا نوێکردنەوە: 2021-05-04 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

لە ویلایەتی هێرات رۆژئاوای ئەفغانستان، بەهۆی لافاوەوە ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا.

گوتەبێژی ویلایەتی هێرات، جەیلانی فەرهاد لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان باسی لەوە کرد کە لە شارۆچکەی ئادراسکەن بەهۆی بارانی بەلێزمەوە لافاو دروست بووە و بەهۆیەوە ١٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی زۆر ئاژەڵیش لەناوچوون.

جەیلانی فەرهاد ئاماژەی بەوەشدا کە بەهەمان شێوە لە شارۆچکەی ئوبا لافاو روویداوە، بەڵام تا ئێستا نازاندرێت هیچ زیانێکی هەبووە یان نا.

گوتەبێژی ویلایەتی هێرات، جەیلانی فەرهاد ئەوەشی خستەڕوو کە بەهۆی لافاوەکەوە ژمارەیەکی زۆر خانوو ژێرئاو کەوتوون و هەوڵی تیمە فریاگوزارییەکان بۆ بەهاناوەچوونی هاووڵاتییان بەردەوامە.