دیجیتاڵ میدیاى سپێده
دەستەی وەبەرهێنانى ههرێمى كوردستان، دوو بژاردە دیاریدهكات و بڕیاری پێ دەرکراوە بۆ چارەسەرى کێشەى قیستى یەکەکانى نیشتەجێبوون.
د.محهمهد شوکری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان ڕایگەیاند: نووسراوێکمان دەرکردووە ئاڕاستەى بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی وەبەرهێنانى دەکەین لە پارێزگاکان بۆ چارەسەرى کێشەى قیستى یەکەکانى نیشتەجێبوون، ئهمهش دواى دابهزاندنی بههای دیناره بهرامبهر دۆلار.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای پێکهێنانی چەند لیژنە و چەند کۆبوونەوەیهك، دوو بژاردە دیاریکراوە بۆ چارەسەرى کێشەى قیستى یەکەکانى نیشتەجێبوون، بژاردەی یەکەم: قیستەکان درێژبکرێتەوە بەوەى نرخى دۆلار وەکوو پێشوو هەژمار بکرێت و ئەو بڕەى ئێستا بۆ نرخەکە زیاد بووە بخرێتە کۆتایی و بەقیست وەربگیرێت، بژاردەى دووەمیش: ئەوەیە ١٠٠ دۆلار بە نرخى ١٢٠ بۆ ١٣٠ هەزار دینار دیاری بکرێت.
د.محهمهد شوکری، جەختیشی کردەوە خاوەنی کۆمپانیاکان دەبێ کار بە یەکێک لەو دوو بژاردەیه بکەن، هەر کۆمپانیایەکیش پابەند نەبێت بە دڵنیاییهوه سزا دەدرێ.
ئەوەشی خستەڕوو، چەند کۆمپانیایەک بڕیاریان داوە ١٠٠ دۆلار بەرانبەر بە ١٣٠ هەزار دینار بۆ وەرگرتنى قیست دیارى بکەن.