دادگای پێداچوونەوەی هەولێر بڕیاری شەش ساڵ زیندانی بۆ سەر پێنج لە چالاكوان و ڕۆژنامەنووسانی پارێزگای دهۆک پەسەند دەکات

دوا نوێکردنەوە: 2021-05-06 00:00:00 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

دادگای پێداچوونەوەی هەولێر بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری دادگای تاوانەکانی دووی هەولێری پەسەند کردووە کە بەشەش ساڵ زیندانی کردن بۆ پێنج لە چالاکوان و ڕۆژنامەنووسانی پارێزگای دهۆک دەرکراوە. پارێزەری ئەو ڕۆژنامەنووس و چالاکوانانە ئەم هەواڵە پشتڕاست دەکاتەوە.