دیجیتال میدیای سپێده
دژبهبڕیاری دادگای تهمییز سهبارهت بهگیراوانی بادین ، ئهنجومهنی سهرتاسهری مامۆستایان رایانگهیاند كه دادگای تهمییز بڕیارێكی ستهمكارانهی دهرحهق بهدهستگیراوانی بادینان پهسهندكرا.
دهقی راگهینراوهكه:
لە ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازییەوە
وەک هەمووان ئاگادارن دادگای تەمیز بڕیارێکی ستەمکارانەی دەرحەق بەدەستگیرکراوانی بادینان پەسەندکرد، خراپترین و زاڵمترینی کاربەدەستەکان لە کاتی نزیک بوونەوەی جەژن و بۆنەکان بڕیاری لێبوردن بۆ تاوانباران دەردەکەن، بەو بڕیارەیان بەرامبەر بە ژمارەیەک مرۆڤی بێتاوان ، دەسەڵاتداران سەلماندیان لە زاڵمترینی سیستەمی حکومڕانی سەرزەوی خراپترن،
بۆیە لەم ڕوانگەیەوە داوادەكەین
١ـ بڕیاری ستەمکارانەی دادگای تەمیز دەرحەق بە دەستگیراوانی بادینان هەڵبەوەشێتەوە و دەستگیرکراوان ئازاد بکرێن .
٢- داواکارین ئەو دەستگیرکراوانەی دادگایی نەکراون، لەگەڵ مامۆستا بەدەل بەرواری ،پێش جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز ئازاد بکرێن ئەگەر بە کەفالەتیش بێت بۆ ئەوەی جەژن لەناو ماڵ و منداڵیاندا بکەن .
لە کۆتاییدا ڕای دەگەیەنین
لە ئەگەری جێ بەجێ نەکردنی داواکارییەکانمان و ئازاد نەکردنی دەستگیرکراوان، ئێمەش یەکەم ڕۆژی جەژن کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی لە سەرجەم شارو شارۆچکەکان لەسەر شەقام دەبین .
ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی
٦ /٥ / ٢٠٢١