٢٩ په‌رله‌مانتاری كوردستان: دانپێدانانی سزادراوانی بادینان لەژێر هەڕەشەدا بووە

دوایین نوێکردنەوە 2021-05-07 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

ژمارەیەک پەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نن: بڕیارەکەی دادگای هەولێر بۆ پەسەندکردنی بڕیاری شەش ساڵ زیندانی بەسەر رۆژنامەنووس و چالاکوانانی بادیناندا راست نییە، دەشڵێن: بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا نەکراوە. ​

٢٩ ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنە جیاوازەکان، لە نامەیەکیان بۆ دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان، داوای پێداچوونەوە بەبڕیاری دادگای تەمییزی هەرێمدا دەکەن و ئاماژەیان بەوەشکردووە، "دانپێدانانی ئەو سزادراوانە لەژێر هەڕەشەدا بووە و ئەوان ئاگاداری تەواوی دۆسییەکە بوون و لەرۆژی دادگاییەکەش ئامادەی دانیشتنی دادگابوون و هیچ بەڵگەیەک کە تاوانباربوونیان بسەلەمێنێت؛ نەخرایەڕوو".

له‌ نامه‌كه‌دا هاتووه‌، ئێمەی‌ ئەندامانی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان کە لە خوارەوە ناومان هاتووە، لە ڕێگەی‌ ئەم نامە ئاشکرایەوە، داوا لە دادگاکەتان دەکەین، بڕیارەکەتان، بڕیاری‌ ژمارە (٤٦٨) لە بەرواری‌ (٢٨ی‌ ٤ی‌ ٢٠٢١) تایبەت بە پیاچوونەوە بە بڕیاری‌ دادگای‌ (تاوانەکانی‌ هەولێر٢) تایبەت بە سزادراوانی‌ پارێزگای‌ دهۆک ڕاست بکەنەوەو سزای‌ هەریەکە لە سزادراوان (شیروان ئەمین، شڤان سەعید، ئەیاز کەرەم، هاریوان عیسا، گوهدار موحەممەد ئەمین) هەڵبوەشێننەوە، لەبەر بوونی‌ ژمارەیەک هەڵە کە ئەم خاڵانەی‌ خوارەوە بەشێکیانن:


١ـ سزادراوان لە قۆناغی‌ لێکۆڵینەوەدا بە پێی‌ یاسا مامەڵەیان لەگەڵ نەکراوەو پارێزەریان بۆ دابین نەکراوە.

٢ـ ئەو دانپیانانەی‌ لە دۆسیەکانیاندا هاتووە، لە ژێر هەڕەشەدا لێیان وەرگیراوە.

٣ـ سەردانی‌ قونسوڵخانەی‌ ئەمریکاو ئەڵمانیا لە هەولێرو وەرگرتنی‌ هاوکاری‌ بۆ کارو چالاکی‌ مەدەنی‌ لەلایەن سزادراوانەوە بە تاوان ئەژمار کراوە، لەکاتێکدا ئەمە کارێکی‌ تەواو یاساییە، و سەدان ڕێکخراوو چالاکی‌ مەدەنی‌‌و دامەزراوەی‌ حکومی‌‌و ناحکومی‌ لە کوردستان لە ساڵانی‌ ڕابردوو و بەردەوامیش لەلایەن قونسوڵخانەی‌ ئەو دوو وڵاتەو قونسوڵخانەی‌ وڵاتانی‌ تریش هاوکاریکراون‌و هاوکاری‌ دەکرێن، تەنانەت هاوپەیمانان بەردەوام مانگانە هاوکاری‌ هێزەکانی‌ پێشمەرگەش دەکەن.

٤ـ ئامادەبوونی‌ لایەنی‌ سکاڵاکار کە (ئاسایش) بوون لە نێو هۆڵی‌ دادگادا وەک پاسەوان‌و لە هەمان کاتدا وەک سکاڵاکار پێچەوانەی‌ یاسایە، تەنانەت هەڵسوکەوتی‌ ئەو هێزانە بەبێ فەرمانی‌ دادوەر ئەوەی‌ نیشان دەدا کە ئەو هێزانە لە نێو دادگا باڵادەستن.هەربۆیە لە ڕوانگەی‌ ڕێزگرتن لەسەربەخۆیی‌ دەسەڵاتەکان‌و دروست نەبوونی‌ پشێوی‌‌و ئاڵۆزی‌ کۆمەڵایەتی‌ لە کوردستان‌و لە دەست نەدانی‌ متمانە بە دادگاکان‌و چەسپاندنی‌ دادگەریی‌ بۆ سزادراوان‌و کەس‌و کاریان، داواتان لێ دەکەین بڕیاری‌ دەستەی‌ سزایی‌ دادگاکەتان لەلایەن (دەستەی‌ گشتی‌) دادگای‌ پیاچوونەوەوە پیاچوونەوەی‌ بۆ بکرێت‌و ڕاست بکرێتەوەو سزادراوان ئازاد بکرێن، چونکە ئێمە ئاگاداری‌ دۆسیەکە بووین‌و لە ڕۆژی‌ دادگاییەکەش نوێنەرانمان لە ژمارەیەک لە ئەندامانی‌ پەرلەمان ئامادەبووین‌و هیچ بەڵگەیەک نەخرایە ڕوو کە تاوانێک لەسەر سزادراوان ساغ بکاتەوە، و چەندین هەڵەو ستەمی‌ دادوەریی‌ لە دۆسیەکەیاندا هەیە هەر لە قۆناغەکانی‌ لێکۆڵینەوەوە تا دادگاییکردنیان‌و بڕیاری‌ کۆتایی‌.

لەگەڵ رێزدا

ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان:

١ـ گوڵستان سەعید.

٢ـ عەبدولستار مەجید.

٣ـ د.کازم فاروق.

٤ـ د.شێرکۆ جەودەت.

٥ـ عەلی‌ حەمەساڵح.

٦ـ سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی‌.

٧ـ ئەبوبەکر هەڵەدنی‌.

٨ـ هاوڕێ مەلا ستار.

٩ـ د.شایان عەسکەری.

١٠. سەرچنار ئەحمەد.

١١ـ شیرین ئەمین.

١٢ـ مژدە مەحمود موحەممەد.

١٣ـ عوسمان کانی‌ کوردەیی‌.

١٤ـ سیپان سالم ئامێدی‌.

١٥ـ کاوە عەبدولقادر.

١٦ـ هڵز ئەحمەد موحەممەد.

١٧ـ دابان موحەممەد.

١٨ـ ئاشنا عەبدوڵڵا قادر.

١٩ـ ڕووپاک ئەحمەد ڕەحمان.

٢٠ـ موسلیم عەبدوڵڵا قەصریی.

٢١ـ د.هەورامان گەچێنەیی‌.

٢٢ـ جەلال موحەممەد ئەمین.

٢٣ـ شاخەوان ڕەوف.

٢٤ـ بەلێن ئیسماعیل.

٢٥ـ گۆران عومەر.

٢٦ـ یاسین خدر.

٢٧ـ ڕزگار شەهید حەمە نەگرەیى.

٢٨ـ بەدریە ئیسماعیل مەحمود.

٢٩ـ عومەر گوڵپی‌.