دیجیتاڵ میدیای سپێده
روسیا داوا له‌كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات بۆ رزگاركردنى منداڵان له‌كه‌مپى هولى كۆچبه‌ران له‌پارێزگاى حه‌سه‌كه لهباكورى رۆژهه‌ڵاتى سوریا.
گینادى كوزمین، جێگرى نێرده‌ى روسیا بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاندوه: داوا له‌كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ین بۆ ئه‌نجامدانى هه‌نگاوى كرده‌یى بۆ پاراستنى منداڵانى بێ تاوان له‌كه‌مپى هول له‌سوریا.
ئاماژه‌ى بهوهشكردوه: به‌پێى یاساى نێوده‌وڵه‌تى ورێككهوتنى مافه‌كانى منداڵان، وڵاتان ده‌ست بكه‌ن بهگهڕاندنهوهى ئه‌و منداڵانه‌ى كه‌له‌دواى له‌نێوچوونى داعش له‌سوریا ماون وبێ ناسنامه نه‌مێنن.
راشیگه‌یاند: ده‌سه‌ڵاتدارانى روسیا له‌هه‌وڵدایه بۆ دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ى منداڵانى روسى له‌و وڵاتانه‌ى كه‌شه‌ڕ وجه‌نگى تێدا به‌رێوه‌ده‌چێت، وئه‌و رێوشوێنانه ئه‌و منداڵانه ده‌گرێته‌وه كه‌له‌لایه‌ن دایكان وباوكانیهوه خراونه‌ته رێزه‌كانى گرۆپه چه‌كداره‌كانه‌وه.
گوتیشى: له‌ماوه‌ى ئه‌م ساڵ دا، 145 منداڵى روسیان گهڕاندوتهوه بۆ وڵات، ولهماوهى ساڵى 2017 دا 274 منداڵ كه‌ته‌مه‌نیان له 16 ساڵیدا بووه گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه، 122 له‌عێراق و152 له‌سوریا.
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاندبوو: كهلهكهمپى هول له‌سوریا تا ئێستا نزیكه‌ى 60 هه‌زار كه‌سى تێدایه، وله‌وانه‌ش 31 هه‌زار منداڵى ته‌مه‌ن خوار 12 ساڵى له‌نێودان.