دیجیتاڵ میدیای سپێده
یه‌كێتى جیهانى زانایانى موسڵمانان له‌باره‌ى هێرشه‌كانى سوپاى داگیركا‌ر بۆ سه‌ر مزگه‌وتى ئه‌قسا رایگه‌یاند: ئه‌وه‌ى له‌به‌رامبه‌ر موسڵمانانى ئه‌قسا ونوێژخوێنانى مزگه‌وتى ئه‌قسا ده‌كرێت له‌لایه‌ن سوپاى ئیسرائیله‌وه، به‌تیرۆرى ده‌وڵه‌ت ده‌زانین.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، د. عه‌لى قه‌ره‌داغی ئه‌میندارى گشتى یه‌كێتى جیهانى زانایانى موسڵمانان رایگه‌یاندوه: له‌رۆژى هه‌ینیه‌وه هێزه‌كانى ئیسرائیل ده‌ستیانكردوه به‌هێرشكردنه سه‌ر گۆرهپانهكانى مزگه‌وتى ئه‌قسا وتێیدا زیاتر له 200 نوێژخوێنیان برینداركردوه.
یه‌كێتى جیهانى زانایانى موسڵمانان داوا له‌ئوممه‌تى ئیسلامى ده‌كات بۆ سه‌رخستنى كێشه‌ى فه‌له‌ستین ورزگاركردنى قودس ومزگهوتهكهى له‌ده‌ستى داگیركاران، وداوا له‌جیهانى ئازاد وده‌زگاكانى مافى مرۆڤ كه‌له‌گه‌ڵ حه‌ق ودادگهرى ورهتكردنهوهى زۆڵمى داگیركاران رابوه‌ستن، هه‌روه‌ها داواش له‌زانایان وبیرمه‌ندان وده‌سه‌ڵاتداران ده‌كات بۆ سه‌رخستنى ئه‌و كێشه‌یه.
ئاماژه‌ى بهوهشكردوه: له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆما سورین به‌رامبه‌ر فه‌له‌ستین كهكێشهى یه‌كه‌مى موسڵمانانه، وداوا له‌ئوممه‌تى ئیسلامى وپێكهاتهكانى ده‌كه‌ین یه‌كرێز بن له‌دژى پلانه‌كانى ئیسرائیل وپێشێڵكارییهكانى، كه‌ئه‌مه بهرپرسیارهتییهكى مرۆڤى وماف وئه‌خلاقی وئیسلامییه.
یه‌كێتى جیهانى زانایانى موسڵمانان ئیدانه‌ى ئه‌و هێرشانه‌ى ئیسرائیل ده‌كات بۆ سه‌ر هاوڵاتیانى قودس ونوێژخوێنانى مزگه‌وتى ئه‌قساى پیرۆز.
راشیگه‌یاند: ئه‌و هێرشه‌ى ئیسرائیل به‌تیرۆرى ده‌وڵه‌ت ده‌زانین كهئامانجداره بۆ ته‌واوكردنى زنجیره‌ى بهیههۆدییهتكردنى قودس ونههێشتى بونى فه‌له‌ستین له‌و خاكه دا.