دادگای باڵای تورکیا بڕیار لەسەر دۆسێی کوشتنی خێزانێکی کورد دەدات

دوا نوێکردنەوە: 2021-05-08 00:00:00 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

دادگای باڵای تورکیا (یاگیتای) بڕیاری خۆی لەسەر ڕووداوی کوشتنی خێزانێکی کورد کە بە "کوشتنکاری ڤارتینیس" ناسراوە ڕاگەیاند و دەڵێت فەرماندەی سەربازیی شارۆچکەی کۆرکوتای موش، بولەنت کارائۆغڵوو فەرمانی کوشتنیانی داوە و سێ سەربازی تورکیشی بێتاوان ناساند.