دیجیتاڵ میدیاى سپێده
لە بارەی پەسەندکردنی سزای شەش ساڵ زیندانی بۆ پێنج رۆژنامەنوس و چالاکوانی بادینان، دادگای پێداچوونەوە و ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگه‌یاند، له هه‌موو قۆناخه‌كانی دادگاییكردن و بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیه‌یه [دۆسێی حوکمدراوانی بادینان] به پشتبه‌ستن به زانیاری، به‌ڵگه و دیكۆمێنتی دروست و به‌و په‌ڕی پیشه‌یی و یاساییانه و سه‌ربه‌خۆییانه و بێلایه‌نانه مامه‌ڵه‌مان كردووه." لەبارەی ناوهێنانی کۆنسوڵخانەکانی ئەڵمانیا و ئەمریکاش دەڵێت، لەسەر زاری "تاوانباران" بووە.
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، سه‌باره‌ت به بڕیاری دادگەی پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان - ده‌سته‌ی سزایی/2 به ژماره (468/ ده‌سته‌ی سزایی2 /2021) له رێكه‌وتی 28-4-2021 [تایبەتە بە دۆسێی سزادراوانی بادینان] كاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه لێكهوتووەتەوە. دادگەی پێداچوونەوە و ئەنجوومەنی دادوەری دەڵێن، "به‌شێك له‌و كاردانه‌وه و هه‌ڵوێست نواندنانه ده‌چنه خانه‌ی ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری دادگەكان و رێزنه‌گرتنه له سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری."
ئەنجوومەنی دادوەری و دادگای پێداچوونەوە پێیان وایە، ئه‌ركی ئەوان، هه‌موو هاووڵاتیان و لایه‌نه سیاسی و مه‌ده‌نییه‌كانه كه "پابه‌ندبین به سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و حوكمی یاسا و بڕیاری دادگەكان."
بڕیارەکە هێشتا پلەی کۆتایی وەرنەگرتووە. لە راگەیێندراوەکەی ئەنجوومەنی دادوەری و دادگەی پێداچوونەوە هاتووە، کە بڕیارەکە "قۆناخی دیكه‌ی تانه‌لێدانی ماوه كه ئه‌ویش قۆناخی داواكردنی راستكردنه‌وه‌ی بڕیاری پێداچوونه‌وه‌یه (گل‌ب تصحیح القرار التمییزی) بەپێی یاسا.
بەو پێیە بێت، حوکمدراوانی بادینان "ده‌توانن تانه پێشکێش بكه‌ن بۆ راستكردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه."
لە بڕیارەکەی دادگادا ناوی کۆنسوڵخانەکانی ئەمریکا و ئەڵمانیا هاتبوو، ئەوەش کاردانەوەی ئەو دوو لایەنەی لێکەوتەوە. دادگا دەڵێت، لە چوارچێوه‌ی خستنه‌ڕووی ئه‌و زانیاری و به‌ڵگانه‌دا بووه كه تاوانباران دانیان پێداناوه. ئێمه جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه ناوهێنانی ئەو كۆنسوڵخانانه له‌سه‌ر زاری تاوانبارانه و دادگا ئه‌وانی به تۆمه‌تبار نه‌زانیوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له چوارچێوه‌ی كاری دیپلۆماسی و یاسا به‌ركاره‌كان ئاماده‌یی ته‌واوی خۆمان نیشان ده‌ده‌ین بۆ ئاگاداركردنیان له هه‌موو زانیاری و به‌ڵگه و دۆكیۆمێنته‌كانی دۆسیه‌ی ناوبراوان به مه‌به‌ستی ده‌ركه‌وتن و نیشاندانی راستییه‌كان.
دەقی روونکردنەوەکە:
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له دادگای پێداچوونه‌وه و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستانه‌وه
سه‌باره‌ت به بڕیاری دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم / ده‌سته‌ی سزایی/2 به ژماره (468/ ده‌سته‌ی سزایی2 /2021) له رێكه‌وتی 28/4/2021 كه كاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه لێكه‌وتۆته‌وه، ئێمه جه‌خت له‌وه ده‌كه‌ین كه له هه‌موو قۆناغه‌كانی دادگایی كردن و بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیه‌یه به پشت به‌ستن به زانیاری و به‌ڵگه و دیكۆمێنتی دروست و به‌و په‌ڕی پیشه‌یی و یاساییانه و سه‌ربه‌خۆییانه و بێلایه‌نانه مامه‌ڵه‌مان كردووه. بۆیه به‌شێك له‌و كاردانه‌وه و هه‌ڵوێست نواندنانه ده‌چنه خانه‌ی ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری دادگاكان و رێزنه‌گرتنه له سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری. ئه‌مه له كاتێكدا كه ئه‌ركی ئێمه و هه‌موو هاووڵاتیان و لایه‌نه سیاسی و مه‌ده‌نیه‌كانه كه پابه‌ند بین به سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و حوكمی یاسا‌و بڕیاری دادگاكان.
له‌باره‌ی ناوهاتنی كونسوڵخانه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئهمریكاو ئه‌ڵمانیا له چوارچێوه‌ی خستنه‌ڕووی ئه‌و زانیاری و به‌ڵگانه‌دا بووه كه تاوانباران دانیان پێدا ناوه. ئیمه جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه ناوهێنانی ناوی ئه‌و كونسوڵخانانه له‌سه‌ر زاری تاوانبارانه‌وه‌یه و دادگا ئه‌وانی به تۆمه‌تبار نه‌زانیوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له چوارچێوه‌ی كاری دیپلۆماسی و یاسا به‌ركاره‌كان ئاماده‌یی ته‌واوی خۆمان نیشان ده‌ده‌ین بۆ ئاگاداركردنیان له هه‌موو زانیاری و به‌ڵگه و دیكۆمێنته‌كانی دۆسیه‌ی ناوبراوان به مه‌به‌ستی ده‌ركه‌وتن و نیشاندانی راستیه‌كان.
بۆ زانیاری هه‌موو لایه‌ك ئه‌و بڕیاره هێشتا پله‌ی كۆتایی وه‌رنه‌گرتووه و قۆناغی دیكه‌ی تانه‌لێدانی ماوه كه ئه‌ویش قۆناغی داواكردنی راستكردنه‌وه‌ی بڕیاری پێداچوونه‌وه‌یه (گل‌ب تصحیح القرار التمییزی) به پێی یاسا، سزاداراوان ده‌توانن تانه پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ راستكردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه.
ب. راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان
8/5/2021