دیجیتاڵ میدیاى سپێده
سعوودیه پلانی پێچۆڵكردنی قودسی رۆژهه‌ڵات به فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ره‌ت ده‌كاته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه رایگه‌یاند كه هه‌نگاونانی تاكلایه‌نانه و پێشێلكردنی بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه ده‌بنه هۆی زیانگه‌یاندن به پرۆسه‌ی ئاشتی و هێنانه‌دی ئاسایش و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا نیگه‌رانی ده‌ربڕدراوه له پلانی پێچۆڵكردنی قودسی رۆژهه‌ڵات به فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه و ئه‌م پلانه‌یش ره‌ت كراوه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه جگه له جه‌ختكردنه‌وه له پشتیوانی خۆی بۆ گه‌لی فه‌ڵه‌ستین، پشتیوانی خۆی ده‌ربڕیووه بۆ هه‌وڵه‌كان بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین كه پایته‌خته‌كه‌ی قودسی رۆژهه‌ڵات بێت به پێی سنووره‌كانی ١٩٦٧.