دیجیتاڵ میدیاى سپێده
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، سه‌ید خه‌تیبزاده ئیدانه‌ی هێرشی هێزه‌كانی ئیسرائیلی كرد بۆ سه‌ر نوێژخوێنانی مزگه‌وتی ئه‌قسا له قودسی رۆژهه‌ڵات.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی خهتیبزادهدا كه له ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بڵاو كراوته‌وه، به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ئیسرائیل بنه‌ڕه‌تیترین مافی فه‌ڵه‌ستینییه‌كانی پێشێل كردووه، به پێویستی ده‌زانێت كه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا هه‌نگاوی به‌په‌له بندرێت.
خه‌تیبزاده داوای له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی دیكه كردووه به ئه‌ركه‌كانی خۆی هه‌ڵبستێ له به‌رامبه‌ر ئه‌م جۆره هێرشانه‌دا و نووسیوویه‌تی: "ئیران به توندی ئیدانه‌ی هێرش كردنه سه‌ر یه‌كه‌م قیبله‌ی مسوڵمانان له دوا هه‌ینی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز ده‌كات له‌لایه‌ن پۆلیسی رژێمی داگیركه‌ر ده‌كات".