ئەنجومەنی جیهانی بۆ زێر: عێراق خاوەنی زیاتر لە 96 تۆن یەدەگی زێرە

دوا نوێکردنەوە: 2021-05-09 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

ئه‌نجومه‌نى جیهانى بۆ زێر، بڵاویكرده‌وه‌: عێراق خاوه‌نى زیاتر له‌ 96 تۆن یه‌ده‌گى زێره‌.

له‌خشته‌یه‌كى نوێدا، ئه‌نجومه‌نى جیهانى بۆ زێر، رایگه‌یاندوه‌: له‌مانگى ئایارى 2021 دا، عێراق له‌رێزبه‌ندى 38مینى جیهان دێت له‌سه‌رجه‌مى 100 وڵات كه‌له‌خشته‌كه‌ دا هه‌ن، كه‌زۆرترین یه‌ده‌گى زێریان له‌جیهان دا هه‌یه‌، وله‌سه‌ر ئاستى وڵاتانى عه‌ره‌بیش عێراق له‌رێزبه‌ندى پێنجه‌م دێت له‌دواى هه‌ر یه‌كه‌ له‌سعودیه‌ ولوبنان وجه‌زائیر ولیبیا دا.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه‌: ئه‌مریكا له‌رێزبه‌ندى یه‌كه‌م دێت له‌یه‌ده‌گى زێر له‌جیهاند، به‌رێژه‌ى 8.133 هه‌زار تۆن، دواى ئه‌ویش وڵاتى ئه‌ڵمانیا دێت به‌یه‌ده‌گى 3.362 هه‌زار تۆن،له‌سه‌ر ئاستى وڵاتانى عه‌ره‌بیش یه‌مه‌ن له‌رێزى یه‌كه‌م دێت.