پاکستان داوا دەکات لێکۆڵینەوە لە دەستبەسەرداگرتنی یۆرانیۆمی خاو لە هیندستان بکرێت

دوا نوێکردنەوە: 2021-05-09 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

پاکستان داوا دەکات لێکۆڵینەوە لەو حەوت کیلۆگرام یۆرانیۆمە بکرێت کە لە هیندستان دەستی بەسەرداگیراوە.

وەزارەتی دەرەوەی پاکستان لە راگەیەندراوێکدا نیگەرانی دەربارەی هەواڵەکانی دەستبەسەرداگرتنی حەوت کیلۆگرام یۆرانیۆمی خاو خستووەتەڕوو.

لە راگەیەندراوەکەدا، جەخت لەوە کراوەتەوە کە پێویستە دەستەبەرکردنی ئاسایش بۆ ماددە ئەتۆمییەکان لە گرنگترین کارەکانی سەرجەم وڵاتانی جیهان بێت، داواش کراوە لێکۆڵینەوەیەکی ریشەیی بۆ دۆزینەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییانە بکرێت کە وایانکردووە ئەم بڕە زۆرەی ماددەی یۆرانیۆم لە دەرەوەی کۆنترۆڵی دەوڵەت بێت.

پۆلیسی ویلایەتی ماهاراشترا رۆژئاوای هیندستان، دوو کەسی دەستگیر کرد کە هەوڵیاندابوو حەوت کیلۆگرام یۆرانیۆمی خاو بفرۆشن.

نرخی ئەو بڕە لە یۆرانیۆم لە بازاڕدا، نزیکەی سێ ملیۆن دۆلارە.