ئەمریكا نیگەرانە و ئیسرائیل ئاگادار دەكاتەوە لە روداوەكانی قودس

دوایین نوێکردنەوە 2021-05-10 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مریكا له‌دۆخی ئێستای شاری قودس و گرژییه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی نێوان هاوڵاتیانی فه‌ڵه‌ستین و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئیسرائیل نیگه‌رانه‌.

جیك سۆلیڤان راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، واشنتن له‌دۆخی ئێستای شاری قودس و گرژییه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی نێوان هاوڵاتیانی فه‌ڵه‌ستین و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئیسرائیل نیگه‌رانه‌ و داوا له‌به‌رپرسانی ئیسرائیل كردوه‌ رێكاری پێویست بگرنه‌به‌ر بۆ پاراستنی هێمنی شاره‌كه‌ له‌كاتی بۆنه‌كاندا.

گرژی له‌نێوان هاوڵاتیانی فه‌ڵه‌ستین و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئیسرائیل رویداوه‌ و زیاتر له‌ 205 كه‌س برینداربون،له‌چه‌ند رۆژی رابردودا كه‌هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ دواین رۆژه‌كانی مانگی ره‌مه‌زان ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌مسوڵمانانی فه‌ڵه‌ستین ڕو له‌مزگه‌وتی ئه‌قسا ده‌كه‌ن و به‌وهۆیه‌وه‌ش له‌دو رۆژ رابردودا گرژی له‌نێوان هاوڵاتیانی فه‌ڵه‌ستین و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئیسرائیل رویداوه‌ و زیاتر له‌ 205 كه‌س برینداربون.