زه‌ریف: به‌ر له‌وه‌ى ئه‌مریكا جه‌نگ بۆ سه‌ر عێراق بكات دانوستانمان له‌گه‌ڵ كردوه‌

دوایین نوێکردنەوە 2021-05-10 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران دانوستانه‌ راسته‌وخۆیه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ئاشكرا ده‌كات كه‌به‌ر له‌وه‌ى جه‌نگ بۆ سه‌ر عێراق ده‌ست پێبكات دوو جار دانوستانیان ئه‌نجامدراوه‌.

محمد جواد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران بۆ كه‌ناڵى ئارتیوی فه‌ره‌نسى رایگه‌یاندوه‌: له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا دانوستانى راسته‌وخۆمان ئه‌نجامداوه‌ به‌ر له‌وه‌ى جه‌نگ بۆ سه‌ر عێراق ده‌ست پێبكات وجارێكیش له‌دواى جه‌نگه‌كه‌ دانوستانمان كردوه‌.

گوتیشى: له‌ماوه‌ى ئه‌و دانوستانانه‌دا، زانیارى و راگۆرینه‌وه‌كان هه‌مووى به‌هه‌ماهه‌نگى بووه‌ له‌گه‌ڵ قاسم سلێمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودس، كه‌ ئه‌وكات زه‌ریف باڵیوزى ئێران بووه‌ له‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان.

زه‌ریف ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه‌: كه‌له‌و كاته‌دا ئێمه‌ له‌دژى جه‌نگى ئه‌مریكا بوین بۆ سه‌ر عێراق.