پۆلیسی دهۆك؛ لەسەر دوو ڕووداوی كوشتن 22 تۆمەتبار دەستگیركراوە

دوا نوێکردنەوە: 2021-05-10 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆك ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی هەفتەی رابردوو لە سنووری شارۆچكەی شێخان لەسەر 2 ڕووداوی كوشتن 22 تۆمەتباریان دەستگیركردووە. هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، كاژمێر 11ی شەوی هەینی 7ی ئەم مانگە لە ڕووداوێكی شەڕكردن لەنێوان دوو بنەماڵە لە سەنتەری ناحیەی كەڵەكچی كە لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی دوو كەس كوژران، كە هاوژینی یەكتربوون ژنەكە تەمەن 40 ساڵ و پیاوەكەش 50 ساڵ بووە. دەشڵێت،”دوای رووداوەكە پۆلیسی شێخان و چالاكە مەدەنییەكان و پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە شوێنی رووداوكە ئامادەبوون و هەر ئەوكات 5 تۆمەتبار دەستگیركران، كە بەشداربوون لە شەڕەكە، فەرمانی دەستگیركردنیش بۆ 5 تۆمەتباری دیكە دەرچوو، كە بكوژەكان […]

The post پۆلیسی دهۆك؛ لەسەر دوو ڕووداوی كوشتن 22 تۆمەتبار دەستگیركراوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.