عێراق.. چوار ھەزار و ٩٠٢ تووشبوون و ٢٩ گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا

دوا نوێکردنەوە: 2021-05-10 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

لە عێراق لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٩ کەس بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ه‌وه‌ گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ی کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، چوار ھەزار و ٩٠٢ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٢٩ کەسیش دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژە بەوەیشدراوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، شەش ھەزار و ٢٣٧ تووشبووی ڤایرۆسەکە دوای چارەسەری پزیشکیی، چاکبوونەتەوە.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق باس لەوەشکراوە کە کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە یەک ملیۆن و ١١٧ ھەزار و ٦٢٧ کەس و لەو ژمارەیەش ١٥ ھەزار و ٨٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ١١ ھەزار و ٦٠٦ ی دیکەیش چاکبوونەتەوە.