پارتی هەڵوێستی خۆی بۆ گەڕانەوەیان بۆ كەركوك بەبێ بوونی چەك ڕاگەیاند

دوا نوێکردنەوە: 2021-05-10 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك وتەبێژی سەركردایەتیی كەركوك- گەرمیانی پارتی ڕایدەگەیەنێت ، پارتی بەبێ چەك، بەبێ ھەڵكردنی ئاڵای كوردستان ناگەڕێتەوە شارەكە و دەشڵێت،”لە ئێستادا ڕەوشەكە گونجاو نییە بۆ گەڕانەوەیان و پێشبینیش ناكەن بۆ هەڵبژاردن پارتی بگەڕێنەوە كەركوك”. عەدنان كەركوكی ، وتەبێژی سەركردایەتی كەركوك- گەرمیانی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی ڕاگەیاندووە، بیستوومانە سەرۆكوەزیرانی عێراق باسی كردووە، كە بارەگانمان ڕادەست دەكرێنە، بەبێ چەك، ئێمەیش بەبێ هەڵكردنی ئاڵای كوردستان و چەك ناگەڕێینەوە شارەكە، پێشتریش بەو شێوەی داوای كردووە دەمانتوانی بگەڕێینەوە بۆ كەركوك، بەڵام كێ ھەیە بەرگری لە بارەگانمان بكات لە كەركوك. ڕاشیگەیاندووە، بەبێ چەك و ئاڵا بەو شێوەیەی ئێستا باوەڕ ناكەم پارتی پێش هەڵبژاردنی ئەمساڵ بگەڕێتەوە كەركوك، […]

The post پارتی هەڵوێستی خۆی بۆ گەڕانەوەیان بۆ كەركوك بەبێ بوونی چەك ڕاگەیاند appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.