داوا دەكرێت ئاسايشى كەركوك بەڕووی تیرۆردا پتەوبكرێت

دوا نوێکردنەوە: 2021-05-10 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆی عیراق، داوادەكات پشتیوانی لە هەموو ئەو هەنگاوانە بكرێت كە بۆ پتەوكردنی یاسا لە شاری كەركوك بەڕووی تیرۆر و باندەكانی تاوانی ڕێكخراو هەڵدەنرێن، كە لەم ماوەیەی دواییدا لەلایەن تیرۆریستانەوە ڕووبەڕووی پەلامار بۆوە. ئاژانسی دەنگوباسی (العراقیە)ی فەرمی لە زاری عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆی عیراق كە سەردانی كەركوكی كردبوو، بڵاویكردەوە”ئاسایشی هاووڵاتی عیراقی لە كەركوك هێڵی سورە و پێداگرین لەسەر چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریی لە هەموو شارەكانی عیراق”. لەم ماوەیەی دواییدا، كەركوك ڕووبەڕووی هێرش و پەلاماریی تیرۆریستی ڕێكخراوی داعش بۆوە كە هێزە عیراقییەكان كرانە ئامانج، لەكاتێكدا ئەو هێزانە سەرپاڵی درێژەدانن بە ئۆپەراسیۆنەكانی ڕاوەدونانی پاشماوەكانی داعش لە كەركوك و ناوچە […]

The post داوا دەكرێت ئاسايشى كەركوك بەڕووی تیرۆردا پتەوبكرێت appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.