هەپەگە؛ هەشت سەربازی سوپای توركیا كوژران

دوا نوێکردنەوە: 2021-05-10 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك هێزەكانی پاراستنی گەل ڕایدەگەیەنێت، گەریلاكانیان لە دێرسیم هەتا مەتینا چالاكی ئاسمانی و زەمینی ئەنجامدا و هەشت سەربازی سوپای توركیا كوژران . ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ڕۆژی ٩ی ئایار گەریلاكانیان لە دەرینكۆی ناوچەی خۆزاتی دێرسیم لە دژی سوپا چالاكییان ئەنجامدا، 2 سەرباز كوژران و سێ سەربازی دیكەش بریندار بوون. لە ڕاگەیەنراوەكەداهاتووە، كە دوای ئەو چالاكییەكە سوپای توركیا ناوچەكەیان بە هێلیكۆپتەر گولـلەباران كرد. نوێترین ڕاگەیەندراوی ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە: ” لەچوارچێوەی هەڵمەتی ‘ كات كاتی ئازادیە‌ لە دێرسیم هەتاكو مەتینا لە ئاسمان و زەوییەوە لەدژی داگیركەران چالاكی گەریلا بەردەوامە. زانیاریی ورد دەربارەی چالاكی هێزەكانمان بەم شێوەیە: ‘ […]

The post هەپەگە؛ هەشت سەربازی سوپای توركیا كوژران appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.