دیجیتاڵ میدیاى سپێده
دوای ههڕهشهكانى له ئیسڕائیل، بزووتنەوەی حهماس ژمارەیەک مووشەکى ئاراستەی ئەو وڵاتە کرد و زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدرا. ژمارەیەک شەقام و هێڵی شەمەندەفەریش لە باشووری وڵاتەکە جووڵەیان تێدا راگیراوە.
بەپێی ئەو وێنانەی بڵاوکراونەتەوە، مووشەکەکان لە غەززەوە رەوانەی ئیسرائیل کراون. ئەوەش دوای گرژییەکانی سێ رۆژی رابردووی ئیسرائیل و فەلەستینییەکان دێت لە ئۆرشەلیم (قودس).
بەپێی زانیارییەکانی میدیا خۆجێییەکانی ئیسرائیل، یەکێک لە مووشەکەکان بەر باڵەخانەیەکی چۆڵ کەوتووە. هاوکات پەرلەمانی ئیسرائیلیش چۆڵکرا.
بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی بەرپرسیارێتیی خۆی لە هاویشتنی مووشەکەکان راگەیاند و دەڵێت، هاویشتنی مووشەکەکان "لە وەڵامی [ئیسرائیل] بووە بەرامبەر ئەو تاوان و تووندوتیژییانەی بەرامبەر خەڵک لە شێخ جەڕاح و مزگەوتی ئەقسا کردوویەتی، ئەمە پەیامێکە کە دووژمن دەبێت بەباشی لێی تێبگات.