دیجیتاڵ میدیاى سپێده
داوەرێک و ئەندامی پێشووی دادگای پێداچوونەوەی هەرێم رایگەیاندووە، ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌یسه‌ی چالاکوانان و ڕۆژنامەوانانی بادینان به‌وجۆره بۆم ڕه‌وانه‌كرابێت به‌تاوانی ڕه‌چاوناكه‌م به‌ڵكو به‌شتێكی زۆر ئاسایی ڕه‌چاوی ده‌كه‌م، دەشڵێت: دادگاکان لە هەرێم سەربەخۆ نین و دادوه‌رێك دادپه‌روه‌ر نه‌بێت خۆی ده‌زانێت وانییه و حوكمیشی له‌سه‌رده‌دات ئه‌وه شوێنی دۆزه‌خه.
دادوەر عەبدولکەریم حەیدەر ئەندامی پێشووی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، "ئەگەر بڵێم دۆخی دادگاکان و دادوەری لە هەرێمی کوردستان باشە ئەوا ڕاست ناڵێم دادگاكان سه‌ربه‌خۆ نین، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه له‌دادگای پێداچوونه‌وه‌ن."
راشیگەیاندووە، "دەسەڵاتی دادوەری لەم دوواییەدا وەک پەرلەمانی لێهاتووە حیزبەکان بە دابەشکاری حیزب دادوەرەکان دادەنێن دادوه‌ره‌كان بۆئه‌وه‌ی بگه‌نه پله‌باڵاكان واته (مناصب قچائی علیا) ڕێگه به‌حیزبه‌كان ده‌ده‌ن ئه‌مه شتێكی ناشیرینه به‌ڕاستی له‌به‌رئه‌وه خۆیان به‌قه‌رزاری ئه‌م لایه‌ن و ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه ده‌زانن من زۆرم پێ ناخۆش بوو"، دەشڵێت، "دادگایه‌ك ئه‌ندامه‌كانی به‌وجۆره بکه‌ن هه‌ر دادگا نه‌بێت باشتره."
دادوەر عەبدولکەریم حەیدەر باسی لەوەشکردووە، "ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌یسه به‌وجۆره بۆم ڕه‌وانه‌كرابێت به‌تاوانی ڕه‌چاوناكه‌م، به‌ڵكو به‌شتێكی زۆر ئاسایی ڕه‌چاوی ده‌كه‌م، یاساكه‌مان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ناكات به‌ڵام ئێمه كێشه‌مان له‌و ده‌قانه‌ش هه‌یه ده‌قیش زۆر لاستیكیه و به‌كارده‌هێنرێت له‌لایه‌ن لایه‌نه سیاسیه‌كان كه به‌وجۆره جێبه‌جێ بكرێت، ده‌بوایه ئه‌مانه بڕیار ده‌ربچوایه بهئازادكردنیان له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریه‌ی كه له‌بڕیاره‌كه هه‌یه ئه‌وه‌نده هه‌ستیار نییه."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئه‌و بڕیاره‌ی كه ده‌رچوو له دادگای تاوانەکانی هه‌ولێر، دوای ئه‌وه دادگای پێداچوونه‌وه په‌سه‌ندی كرد كۆمه‌ڵێك هه‌ڵه‌ی یاسایی تێدا هه‌یه، کە ئه‌و به‌ڵگانه‌ی هه‌ردوو دادگا، دادگای تاوانەکان پشتی پێبه‌ستووه و دادگای پێداچوونه‌وه‌ش په‌سه‌ندی كردووە ته‌واوه پێكهاتوون له (مخبر سری) واتە هه‌واڵده‌ری نهێنی، کە ئەو سیستمە له یاسای بنه‌ماكانی دادبینی سزادانی عێراقیدا هاتووه لە ژماره ٢٣ی ساڵ ١٩٧٧، سەردەمی ڕژێمی پێشوو ئه‌م نیزامه‌ی دانا و سیستمەکە له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیموكراتی، كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك بیه‌وێت كه یاسا سه‌روه‌ر بێت و مافه‌كانی مرۆڤ بپارێزێت نابێت سیسته‌می لەوجۆرەی تێدا بێت، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان هه‌تا ئێستا به‌پێی یاساش ئه‌و سیسته‌مه بهكارناهێنیین."
ئەو دادوەرە وتووشییەتی، "دادگاییەکە خاڵەکانی به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری زۆر تێدا نه‌بووه و زۆر په‌له‌ی تێدا كراوه، حه‌زم ده‌كرد دادگا دڵی فراوانتربووایه و دادوه‌ره‌كان زیاتر سنگ فراوان بوونایه به‌تایبه‌تی ڕای گشتی چاودێری ده‌كات، من كه دادوه‌رم ده‌بێت زۆر گرنگی بده‌م به‌وجۆره دادگایكردنانه نه‌ك زوو له‌كۆڵ خۆمی بكه‌مه‌وه بابهشەش مانگ ده‌عواكه ته‌واو بكه‌م."
باسی لەوەشکردووە، "هەریەکە لە داواكاری گشتی و پارێزه‌رانی ئەو زیندانیکراوانە و نوێنه‌ری داواكاری گشتی ده‌توانێت داوای ڕاستكردنه‌وه بكەن و مافی خۆیانه داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن"، دەشڵێت، "رێگەیەکی دیکە هەیە کە بریتییە لەوەی سەرۆکی هەرێم ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌كاربهێنێت و لێبوردنێكی تایبەتیان بۆ ده‌ربكات و بڵێت، بڕیارماندا حوكمه‌كانیان لابچێت و نه‌مێنێت و ئازادبكرێن و بچنه‌وه ماڵی خۆیان، چونکە له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم مادده‌ی ١٠ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی دراوەتێ."
راشیگەیاندووە، "ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بوومایە له‌وانه‌یه خۆم له‌گه‌ڵ داواكاری گشتی هه‌ماهه‌نگیم بکردایە و بموتایە داواكاری ڕاستكردنهوهمان پێشكه‌ش بكه‌ن."
لە درێژەی قسەکانیدا و لەبارەی درێژکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی یەکێک لە دادوەرەکان ئاماژەی بەوەکردووە، "ئه‌و یاسایه‌ی كه ته‌مه‌نی ئه‌و دادوه‌ره‌یان پێدرێژكردهوه و بمێنێته‌وه له‌ئه‌ركه‌كه‌ی خۆی ئه‌و یاسایه له‌هه‌رێمی كوردستان نابێت جێبه‌جێ بكرێت چونكه یاسایه‌كه تایبه‌تە به حكومه‌تی فیدڕاڵی ئه‌و ژمارانه‌ی ئه‌و درێژده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ ژماره‌كانی ئێمه ناگونجێت."
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، سەرۆكایەتی دادگای پێداچوونەوەی هەرێم بڕیاری دادگای تاوانەکانی هەولێری بۆ پێنج رۆژنامەنووس و چالاكوانی بادینان پەسەندكرد و سزای شەش ساڵ زیندانیكردنیان بەسەردا درا.