سعودیە سبەینێ‌ بەدوای مانگدا دەگەڕێت

دوا نوێکردنەوە: 2021-05-10 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- دادگای باڵای سعودیە، داوای لە هەموو مسوڵمانانی شانشینی سعودیە كرد، لە سەرلەئێوارەی سبەینێ‌ سێ‌ شەممە (29ی ڕەمەزان 1442ی كۆچی) بەشوێن هیلالی مانگی شەوالی ئەمساڵ (1442ی كۆچی)دا بگەڕێن. بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن دادگای باڵای سعودیەوە بڵاوكرایەوە”دەخوازێت هەموو مسوڵمانانی لە ناوچە جیاجیاكانی شانشینی سعودیە، لە سەرلەئێواری سێ‌ شەممە 29ی ڕەمەزانی ئەمساڵ 1442ی كۆچی ڕێكەوتی 11ی ئایاری 2021، بەشوێن هیلالی مانگی شەوالدا بگەڕێن، بۆیە داواكارن هەر كەسێك بە چاوی ئاسایی یان بە دووربین هیلالی مانگی شەوالی بەدی كرد، نزیك ترین دادگا لەخۆیەوە ئاگادار بكات، تا شەهادەتی خۆی بدات، یان پەیوەندی بە نزیكترین ناوەندەوە بكات، تا یارمەتی بدەن بۆ گەیشتن بە نزیكترین دادگا”. […]

The post سعودیە سبەینێ‌ بەدوای مانگدا دەگەڕێت appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.