ئەمنیستی ئینتەرناشناڵ داوای دەستبەجێ ئازادکردنی ڕۆژنامەوان و چالاکوانەکانی هەرێمی کوردستان دەکات

دوا نوێکردنەوە: 2021-05-10 00:00:00 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

ئەمیستی ئینتەرناشناڵ دەنوسێت "دادگای تاوانەکانی هەولێر بڕیاری زیندانکردنی 6 ساڵی داوە بەسەر 5 ڕۆژنامەوان و چالاکواندا کە بە ئاشکرایی ناڕەوا بووە پڕ بووە لە قسە و باسی ڕژد و ترسناک سەبارەت بە ئەشکەنجەدان و بەد ڕەفتاریکردن لەگەڵ گیراوەکاندا و بڕیارەکەش پێدەچێت لەسەر بنچینەی تاوانی هەڵبەستراو بووبێت.