ئەمنستی ئینتەرناشناڵ: دەستبەجێ سزادراوانی بادینان ئازاد بكرێن

دوا نوێکردنەوە: 2021-05-10 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك ڕێكخراوی‌ لێبوردنی‌ نێودەوڵەتی‌ (ئەمنستی ئینتەرناشناڵ) داوای‌ دەستبەجێ‌ ئازادكردنی‌ ئەو 5 ڕۆژنامەنووس و چالاكوانەی‌ بادینان دەكات لەلایەن دادگایەكی‌ هەولێرەوە سزای‌ شەش ساڵ‌ زیندانیكردنیان بەسەردا سەپێنرا و دواتریش دادگای‌ تەمیز بە سێ‌ دەنگ بەرامبەر بە دوو دەنگ سزاكەی پەسەند كرد. ئەمڕۆ 10ی 5ی 2021 ڕێكخراوی‌ لێبووردنی‌ نێودەوڵەتی‌ “amnesty international” لە ڕاگەیەنراوێكدا كە ئاڕاستەی‌ دیندار زێباری‌ ڕێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان كردووە، ڕایگەیاند: لە 28ی‌ نیساندا دادگای‌ پێداچوونەوە سزای‌ شەش ساڵ‌ زیندانیكردنی‌ بەسەر ڕۆژنامەنووسان و چالاكوانانی‌ بادینان (شێروان شێروانی، گوهدار زێباری‌، هەریوان عیسا، ئەیاز ئەكرەم و شڤان سەعید) دا پەسەند كرد. ڕێكخراوەكە دەشڵێت: دادگای‌ پێداچوونەوەی‌ هەرێم داواكاری‌ تۆمەتبارانی‌ سەبارەت بەوەی‌ […]

The post ئەمنستی ئینتەرناشناڵ: دەستبەجێ سزادراوانی بادینان ئازاد بكرێن appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.