تەكیە.. لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا كەسێك گیانی لەدەستدا

دوا نوێکردنەوە: 2021-05-10 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك لەڕووداوێكی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای تەكیە – سلێمانی كەسێك گیانی لەدەستدا و سێ كەسی تریش برینداربوون. بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای تەكیە ــ سلێمانی سەرنشینێك گیانی لەدەستدا و سێ كەسی تر بە برینداری گەیەنرانە سەنتەری فریاكەوتنی چەمچەماڵ بەهۆی سەختی برینەكەشیانەوە دوو لەبریندارەكان ڕەوانەی سلێمانی كران. بەپێێ زانیارییەكان، ڕووداوەكە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا ڕوویداوە كەیەكێك لە ئۆتۆمبێلەكان حكومییە.

The post تەكیە.. لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا كەسێك گیانی لەدەستدا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.