دیجیتاڵ میدیای سپێده
دواى رۆژێك لهگرژى وئالۆزى وشه‌هید كردن وبرینداركردنى هاوڵاتیانى فه‌له‌ستین ونوێژخوێنانى مزگه‌وتى ئه‌قسا له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پۆلیسى ئیسرائیلى داگیركا‌ر، ئه‌مرۆ به‌یانى ئارامى باڵى كشاوه‌ته سه‌ر مزگه‌وتى ئه‌قسا له‌قودس.
ئه‌مرۆ له‌كاتى نوێژى به‌یانى، به‌هه‌زاران هاوڵاتیانى فه‌له‌ستینى روویان كرده مزگه‌وتى ئه‌قسا بۆ ئه‌نجامدانى نوێژ، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى هێزه‌كانى سوپاى ئیسرائیل لهدرهنگانێكى شه‌وى رابردوو خۆیان كشایه‌وه.
دواى ته‌واوبوونى نوێژى به‌یانى، نوێژخوێنان ده‌ستیان كرد به‌هوتاف لێدان وپه‌یمانیان دا پارێزگارى لهئهقسا بكه‌ن، وهیچ رووبهروبوونهوهیهكیش له‌گه‌ڵ پۆلیسى ئیسرائیل رووینه‌دا.
له‌شه‌وى رابردوو دواى ئه‌و گرژى وئالۆزییانه، به‌سه‌دان كه‌س له‌نێو مزگه‌وتى ئه‌قسا ئیعتیكافیان كرد وشهوهكهیان به‌نزا وخوێندنى قورئان به‌سه‌ربرد.
ئێواره‌ى دوێنێ پۆلیسى ئیسرائیل زیاتر له‌جارێك هێرشیان كرده سه‌ر مزگه‌وتى ئه‌قسا وبه‌هۆیه‌وه 520 كه‌س له‌نوێژخوێنان برینداركران.
هه‌ر دوێنێش سوپاى ئیسرائیل كه‌رتى غه‌ززه‌ى فه‌له‌ستینى به‌موشه‌ك وفرۆكهى بێ فرۆكه‌وان بۆردومانى كرد به‌هۆیه‌وه 24 هاوڵاتى كه‌رتى غه‌ززه شه‌هید كران، لهبهرامبهریشى دا گرۆپه بهرگریكارهكانى كه‌رتى غه‌ززه بهئاراستهكردنى چه‌ند موشه‌كێك بۆ سه‌ر ئیسرائیل، وه‌ڵامى سوپاكه‌یان دایه‌وه.