بڕێكی زۆر لە گۆشتی سەر شەقامەكان دەستی بەسەردا گیرا

دوا نوێکردنەوە: 2021-05-11 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش و لیوای یەكی پاراستنی سلێمانی، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەستیان بەسەر بڕێك گۆشتی ئاژەڵدا گرتووە كە لەسەر شەقامەكان بەشێوەی ناتەندروست بەهاوڵاتیان فرۆشراوە. ئەمڕۆ سێشەممە (2021.5.11) شۆڕش كەمال، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری لە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت رایگەیاند:‌ بەهاوكاری بەڕێوەبە‌رایەتی ئاسایش و لیوای یەكی پاراستنی سلێمانی، لیژنەكان دەستیان‌ بەسەر بڕێك گۆشتی ئاژەڵدا گرتوە كە بەبێ رەچاوكردنی مەرجەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەری، بەشێوەی ناتەندروست و نایاسایی لەسەر شەقامەكان بەسەر ‌هاوڵاتیاندا ساغكراوەتەوە. وتیشی:”گۆشتی ئەو ئاژەڵەی لەسەر شەقامەكان دەفرۆشرێت، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانییەوە پشكنین بۆ ئاژەڵەكە و گۆشتەكەشی نەكراوە و نازانرێت هەڵگری كام جۆر نەخۆشییە، بۆیە لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانەوە دەستی بەسەردا دەگیرێت”. رونیكردەوە:”یەكێك […]

The post بڕێكی زۆر لە گۆشتی سەر شەقامەكان دەستی بەسەردا گیرا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.