بە بڕی چەندین ملیار دینار چەندین پڕۆژە لە هەولێر جێبەجێ دەكرێن

دوا نوێکردنەوە: 2021-05-11 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایدەگەیەنێت، بە بڕی زیاتر لە سێ ملیار دینار چەند پڕۆژەیەك لە شاری هەولێر جێبەجێ دەكرێن. راگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بە بڕی زیاتر لە سێ ملیار دینار پڕۆژەی هەمەجۆری خزمەتگوزاری لە شاری هەولێر جێبەجێ دەكرێن كە لە قۆناغی یەكەمدا بە گوژمەی نزیكەی دوو ملیار دینار چەندین پڕۆژەی هەمەجۆری نۆژەنكردنەوە و دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆ لەسەر داهاتی سەرۆكایەتی شارەوانیی هەولێر و لە قۆناغی دووەمیشدا بە بڕی یەك ملیاری دینار پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەكرێن. ئاشكراشیكرد، لە بەردەوامی جێبەجێكردنی پڕۆژەی هەمەجۆری خزمەتگوزاری، ژمارەیەك پڕۆژە بە گوژمەی نزیكەی دوو ملیار دینار لەسەر داهاتی […]

The post بە بڕی چەندین ملیار دینار چەندین پڕۆژە لە هەولێر جێبەجێ دەكرێن appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.