“هەڵبژاردنەكانی سوریا لە ڕۆژئاوا بەڕێوەناچێت”

دوا نوێکردنەوە: 2021-05-11 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- ئەندامێكی نوێنەرایەتیی ڕێڤەبەری خۆسەری ڕۆژئاوا لەباشووری كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەڵبژاردنەكانی سوریا لە ڕۆژئاوای كوردستان بەڕێوەناچێت. بڕیارە ئەمساڵ هەڵبژاردنەكان لە سوریا بەڕێوەبچێت و بەپێی زانیاییەكانیش تاكە كاندیدی بەهێز بۆ پۆستی سەرۆكایەتی بەشار ئەسەدی سەرۆكی ئێستای ئەو وڵاتەیە، هاوكات ئەو هەڵبژاردنانە بەهۆی كێشە ناوخۆییەكانەوە لە بەشێكی زۆری ئەو وڵاتە بەڕێوەناچێت. فەتحوڵڵا حوسەینی ئەندامی نوێنەرایەتیی ڕێڤەبەری خۆسەری ڕۆژئاوا لەباشووری كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، هەڵبژاردنەكانی سوریا لە ڕۆژئاوای كوردستان بەڕێوەناچێت، چونكە ئەو هەڵبژاردنانە شەرعی نین. وتیشی”پێش هەڵبژاردنەكان دەبێت چارەسەری كێشە سیاسییەكان و دابینكردنی قوتی خەڵك و پاراستنی سنووری سوریا، یەكلایی بكرێتەوە ئەوكاتە هەڵبژاردن بكرێت، بەڵام ئەو سەرۆكەی ئێستا چارەسەری كێشەكانی لا نییە و كەس […]

The post “هەڵبژاردنەكانی سوریا لە ڕۆژئاوا بەڕێوەناچێت” appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.