هەولێر.. ژمارەیەك شۆفێر خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

دوا نوێکردنەوە: 2021-05-11 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

  خەڵك-ئارام سەردار شوفێرانی پاسی هێڵی كەسنەزان-هەولێر، لەبەردەم وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن گردبوونەوە، دوای ماوەیەكیش لەداخستنی شەقامی بەردەم وەزارەت هێزە ئەمنییەكان شەقامەكەیان كردەوە. خەلیل ئیبراهیم یەكێك لە شوفێرانی پاسی هێڵی كەسنەزان-هەولێر، بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئێمە لەبەردەم وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن گردبووینەوە، بەهۆی ئەوەی هێڵێكی نوێ كە بەقەڵای نوێ ناسراوە بەهەمان ئەو ڕێگایەی ئێمە هاتووچۆ دەكات و تەنانەت تاوەكو بەردەم ناحیەی كەسنەزان دێت. دەشڵێت، ئێمە ٤٠ پاسی هێڵی كەسنەزانین لە ساڵی ١٩٧٧ەوە ئەو هێڵە دروستكراوە، پێویستە مافمان لەم پرسە پارێزراوبێت، پێویستە كێشەكە چارەسەربكرێت، نەوەك بەرپرسی هێڵی قەڵاتی نوێ بەناوی سەرۆكی هەرێم هەڕەشەمان لێبكات. ئەوەشی خستەڕوو، هەموو ڕۆژ لەنێوانمان شەڕ ڕوودەدات، دوێنێ لەشوفێرێكی […]

The post هەولێر.. ژمارەیەك شۆفێر خۆپیشاندانیان ئەنجامدا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.