داوای بڵاونەكردنەوەی هەواڵی كوشتن و خۆكوشتن دەكرێت

دوا نوێکردنەوە: 2021-05-11 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

سلێمانی ـ نزار جەزا ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێكخراوی خەڵك بۆ گەشەپێدان لەیاداشتنامەیەكدا داوای ڕووماڵنەكردنی ڕووداوەكانی كوشتن و خۆكوشتنی كرد. ئەو ڕێكخراوە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا و تێیدا یاداشتێكیان خوێندەوە. لەیاداشتەكەدا هاتووە، داواكارین بەبەرپرسیارێتییەوە ڕێگریبكرێت لەهەواڵی خۆكوژی و كوشتنە كەسییەكان. فرمێسك جاف چارەسەركاری دەروونی لەڕێكخراوی خەڵك بۆ گەشەپێدان لەو كۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەدا ڕایگەیاند، بەپێی توێژینەوەی جیهانییەكان بڵاوكردنەوەی ئەو جۆرە هەواڵانە دەبێتە هۆی ئاسانكاری و وەرگرتنی بیرۆكە لای ئەو كەسانەی كە بیری خۆكوژی یان پلانی خۆكوژییان هەبێت، هەروەها نەنگی كۆمەڵایەتی و دەروونی لای خێزانەكان دڕوستدەكات. ئەوەشی باسكرد، ئەم جۆرە هەواڵانە جگە لەزیانی بڵاوكردنەوەی ڕەشبینی و ترس و بێهیوایی لەناو خەڵكدا هیچ سودێكی دیكەی نەبوو، […]

The post داوای بڵاونەكردنەوەی هەواڵی كوشتن و خۆكوشتن دەكرێت appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.