روسیا.. بەهۆی پەلامارێک مامۆستایەک و هەشت قوتابی کوژران

دوا نوێکردنەوە: 2021-05-11 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

لە شاری کازان پایتەختی کۆماری تەتەرستان باشووری رووسیای فیدراڵ، پەلامارێکی چەکداری بۆسەر قوتابخانەیەک ئەنجامدرا.

بەگوێرەی روونکردنەوە بەراییەکانی بەرپرسانی تەتەرستان، دوو کەسی نەناسراو هێرشیان کردووەتە سەر قوتابخانەیەک، قوتابییەکان لە بینینی پەلاماردەرەکان و بیستنی دەنگی گولـلە ترساون و هەندێکیشیان لە پەنجەرەکانەوە خۆیان هەڵداوەتە دەرەوە.

دواتر هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و یەکێک لە پەلاماردەرەکانیان دەستگیر کردووە کە گەنجێکی تەمەن ١٧ ساڵ بووە.

بەگوێرەی ئامارە بەراییەکان لە ئەنجامی پەلامارەکەدا، مامۆستایەک و هەشت قوتابی کوژراون و لانیکەم ١٠ کەس برینداربوون.