ئەوقافی هەرێم یەكەم ڕۆژی جەژن ڕادەگەیەنێت

دوا نوێکردنەوە: 2021-05-11 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێم ئێوارەی ئەمڕۆ لەڕێگەی لیژننەی بینینی مانگەوە یەكەمین ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز ڕادەگەیەنێت. نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، بەمەبەستی دیاریكردنی یەكەمین ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە ١١ی ئایار ليژنەی باڵای بینینی مانگ بەھەماھەنگی لەگەڵ ليژنە لاوەكیەكان لەسەرجەم پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە. ڕاشیگەیاند، لیژنەكان چاودێری بینینی مانگ دەكەن و بەپێی بەڵگە زانستی و شەرعیەكان بڕیار لەسەر دیاری كردنی یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەدەن . ئەمە لەكاتێكدایە، بەپێی حساباتی ناوەندە فەلەكییەكان و ساڵنامەی كۆچی، ڕەمەزانی ئەمساڵ 30 ڕۆژە و ڕۆژی پێنج شەممە دەبێتتە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی […]

The post ئەوقافی هەرێم یەكەم ڕۆژی جەژن ڕادەگەیەنێت appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.