كەركوك، تەرمێك بەسەر بڕدراوی دۆزرایەوە

دوا نوێکردنەوە: 2021-05-11 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- سەرچاوەیەكی ئەمنی، دۆزینەوەی تەرمێك بەسەربڕدراوی و دەستبەستراوی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لەسەر ڕێگەی نێوان داقوق و قەزای دوزخورماتوو لە پارێزگای كەركوك ڕادەگەیەنێت. ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاند”هێزە ئەمنییەكان تەرمێكیان بەسەربڕدراوی و دەستبەستراوی لەسەر ڕێگەی نێوان داقوق و دوزخورماتووی سەر بە پارێزگای كەركوك دۆزییەوە، دوابەدوای ئەوەش لێكۆڵینەوەیان لەسەر ڕووداوەكە دەستپێكرد بۆ ناسینەوەی ناسنامەی تەرمەكە و هۆكاریی ئەنجامدانی تاوانەكە”. لەم ماوەیەی دواییدا، ڕێژەی ڕووداوەكانی تیرۆركردن بەشێوەیەكی بەرچاو زیادكردووە كە هێزە ئەمنییەكان یان چالاكوانان بەهۆكاریی جیاجیا دەكرێنە ئامانج.

The post كەركوك، تەرمێك بەسەر بڕدراوی دۆزرایەوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.