دیجیتاڵ میدیاى سپێده
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه (19-2-2020) مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و پاپا فرانسیسى پاپاى ڤاتیكان له ئیتاڵیا كۆبوونه‌وه و ، روونكردنه‌وه‌یه‌كى فه‌رمیش له‌سه‌ر ئه‌و دانیشته بڵاوكرایه‌وه .
به پێى روونكردنه‌وه‌یه‌كى فه‌رمى كه كۆپییه‌كى ده‌ست "دییجیتاڵ میدیاى سپێده " كه‌وتووه ، له دیدارى نێوان مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و پاپاى ڤاتیكان باس له به‌یه‌كه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه و ئاینى و نه‌ته‌وه‌یی كراوه ، ئاماژه بۆ دۆخى كریستیانه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان كراوه .
به پێى روونكردنه‌وكه " مه‌سرور بارزانى سوپاسى پاپاى ڤاتیكانى كردووه ، بۆ ئه‌و په‌یامانه‌ى پێشكه‌شى ده‌كات له پێناوى ئاشتى و لێبورده‌یی نێوان گه‌لان و پێكهاته‌كانى جیهان و عێراق و ناوچه‌كه " .
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بانگهێشتى پاپا فرانسیسى كردووه بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكات .
داڕشتنه‌وه : هیوا قادر