ئێران.. گیانلەدەستدانی ٣٠٧ کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆنا

دوایین نوێکردنەوە 2021-05-11 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

لە ئێران له‌ میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٣٠٧ کەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، به‌مه‌یش ژماره‌ی ئه‌و کەسانه‌ی تا ئێستا به‌هۆی ئه‌و په‌تا جیهانگیره‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌ بۆ ٧٥ هه‌زار و ٥٦٨ كه‌س.​​​​​​​

وەزارەتی تەندروستی ئێران لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە له‌ میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٣٠٧ کەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، هه‌روه‌ها ١٨ هه‌زار و ١٣٣ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌و په‌تایه‌ تۆمار كراون.

به‌مجۆره‌ تا ئێستا ٧٥ هه‌زار و ٥٦٨ كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشتووه‌ته،‌ دوو ملیۆن و ٦٩١ هه‌زار و ٣٥٢ كه‌س.

ره‌وشی ته‌ندروستی پێنج هه‌زار و ٥٢٢ کەس ناجێگیره‌ و تا ئێستا، دوو ملیۆن و ١٤٤ هه‌زار و ١٩٧ تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه‌ و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌ كراونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌ تێكڕایی ١٧ ملیۆن و ٣٤٣ هه‌زار و ٥٨٦ پشكنین ئه‌نجام دراون.

تا ئێستاش لە ئێران یەک ملیۆن و ٥٧٠ هەزار و ٥٨٨ کەس دۆزی یەکەمی ڤاکسینی وەرگرتووە و ٣١٢ هەزار و ١٣٧ کەسیش دۆزی دووەمیان وەرگرتووە.