تەندروستی فۆڕمێك دەربارەی كاریگەرییەكانی ڤاكسینی كۆرۆنا بڵاودەكاتەوە

دوا نوێکردنەوە: 2021-05-11 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم فۆڕمی تۆماری كاریگەرییە لاوەكییەكانەی ڤاكسینی كۆرۆنا بڵاودەكاتەوە و داوا لە هاووڵاتیان دەكات لەدوای خۆكوتانیان بە هەر یەكێك لە جۆرەكانی ڤاكسین ئەو فۆڕمە پڕبكەنەوە. بەڕێوبەرایەتی كونتڕۆڵی جۆریی دەرمان لە وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ڤایرۆسی كۆرۆنا به شێوەیەكی بەرفراوان له وڵات بڵاوبۆتەوه و ڤاكسینیش باشترین ڕێگەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم پەتایه، هەر بۆیه دەستیان بە پێدانی ڤاكسین كردووە. ڕاشیگەیاندووە، لەوانەیه دوای وەرگرتنی ڤاكسینی كۆڤید-١٩ چەند كاریگەرییەكی لاوەكی دەربكەون. هەندێك له نیشانەكان سووكن وەك سووربوونەوەی شوێنی لێدانی ڤاكسینەكە یان تایەكی كەم، بەڵام لە كاتی ڕوودانی هەر نیشانەیەك، كە جێی مەترسی بێت پێویستە پەیوەندی بە پێشكەشكاری خزمەتگوزارییە […]

The post تەندروستی فۆڕمێك دەربارەی كاریگەرییەكانی ڤاكسینی كۆرۆنا بڵاودەكاتەوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.