ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتوو: فەڵەستین دەبێتە سەرەخۆرەی داگیرکار و شکستی ئاغاکانی

دوایین نوێکردنەوە 2021-05-11 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

له‌باره‌ی هێرش و په‌لاماردانى سوپاى ئیسڕائیل بۆ سه‌ر مزگه‌وتى ئه‌قسا، ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: بەدڵنیاییەوە فەڵەستین بەرەی پێشەوەی جەنگی هەقە و ئەبێتە سەرەخۆرەی داگیرکار و شکستی ئاغاکانی.

‏مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتووى ئیسلامى له‌ ئه‌كاونتى خۆى له‌ تویته‌ر رایگه‌یاندووه‌، بەداخەوە، لەم بەرە جەژن و وەرزە پیرۆزەدا،بینەری دیمەنی پەلاماری دڕوندانەی داگیرکاری ئیسرائیل دەبین بۆ قودسی پیرۆز ومزگەوتی ئەقسا و بۆردمانی کەرتی غەزە.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، بەدڵنیاییەوە فەڵەستین بەرەی پێشەوەی جەنگی هەقە و ئەبێتە سەرەخۆرەی داگیرکار و شکستی ئاغاکانی، ستەم هەرگیز تاسەر نەبوەو ئایندەی نیە.