نرخی ئاڵتون لەم مانگەدا دەگاتە بەرزترین ئاست

دوا نوێکردنەوە: 2021-05-11 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بەپێی پێشبینی شارەزایانی بواری زێڕ، نرخی ئاڵتون بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزدەبێتەوە و هۆكارەكەشی دەگەڕێنرێتەوە بۆ پلانی گەشەی ئابووری 10 ساڵەی ئەمریكا. دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا لە هەولێر بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، ئەمڕۆ نرخی یەك ئۆنسە زێڕ بۆ 1835 دۆلار بەرزبۆتەوە و نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بووە بە 440 هەزار و عەیارە 21 بە 385 هەزار و عەیارە 18 بە 331 هەزار دینار. ڕاشیگەیاند، ئەمڕۆ تاوەكو هەینی بۆ هێزی دۆلار و ئۆنسەی زێڕ زۆر گرنگە و ئەكرێت 100% كاریگەری هەبێت بەسەر تەواوی دراوەكان، چونكە هەواڵەكانی پەیوەست بە ڕێژەی بێكاری و نرخی بەكاربەر و قازانجی قەواڵەكان و گەشەسەندنی ئابووری […]

The post نرخی ئاڵتون لەم مانگەدا دەگاتە بەرزترین ئاست appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.