خەڵک- سێ وڵاتی ئیسلامی و جیهانی بڕیاریان لە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی ئەمساڵ دا. هەریەکە لە وڵاتانی تورکیا و مالیزیا و ئەندەنوسیا ڕایانگەیانووە، بەهۆی نەبینینی مانگەوە سبەینێ چوار شەممە تەواوکەری مانگی ڕەمەزانی پیرۆزە. ئاماژەیان بەوەشکردووە، ڕۆژی پێنج شەممە یەکەم ڕۆژی مانگی شەوال و جەژنی ڕەمەزانە. هاوکات، دادگای باڵای سعودیه ڕایگەیاند، سبەی تەواوکەری مانگی ڕەمەزانە و ڕۆژی پێنج شەممە 13ی5ی20121 یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزە. ئەمە لەکاتێکدایە، بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ وەزارەتی ئەوقاف لەڕێگەی لیژنەی بینینی مانگەوە بڕیار لە ڕۆژی جەژن بدات.
The post سعودیە و چەند وڵاتێک ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانیان دیاریکرد appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.