هاوردەكردنی دوو جۆری میوە قەدەغە دەكرێت

دوا نوێکردنەوە: 2021-05-11 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بەهۆی زۆریی بەرهەمی ناوخۆ، وەزارەتی كستوكاڵی عیراق، بڕیار دەدات هاوردەكردنی شوتی و كاڵەك لە دەرەوەی وڵاتەوە قەدەغە بكات. لەگەڵ نزیكبوونەوەی وەرزی هاوین و زۆربوونی بەرهەمە كشتوكاڵییەكان بەشێوەیەكی بەرچاو لەنێو بازاڕەكاندا، وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق، بۆ بەرژەوەندی ، جوتیاران و ساغكردنەوەی بەرهەمەكانیان لەبازاڕدا، ڕێگە لە هاوردەكردنی هەندێك لە بەروبومە كشتوكاڵییەكان دەگرێت. لە دوایین هەنگاوی وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی فیدراڵ وەك میدیاكان ئاماژەیان پێكردووە، بڕیاریدا ڕێگە لە هاوردەكردنی هەردوو بەرهەمی شوتی و كاڵەك بگرێت، ئەمەش بەهۆی زۆريی ئەو دوو بەرهەمە لەنێوخۆدا. وەزارەتی كشتوكاڵ، بۆ مەبەستی پشتیوانی لە بەروبومی ناوخۆ، داوای لە هەموو مەرزە سنورییەكان كرد، پابەندی ئەو بڕیارەبن كە لەلایەن وەزارەتەكەیان بۆ ڕێگرتن […]

The post هاوردەكردنی دوو جۆری میوە قەدەغە دەكرێت appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.