پارێزەر شۆخان ئەحمەد: سەرباری قەیرانی دارایی، ناپاکی لە هاوسەرگیریدا هۆکاری زیادبوونی تەڵاقە لە هەرێمی کوردستان 

دوا نوێکردنەوە: 2021-05-11 00:00:00 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

یەکێک لە کێشە دیارەکانی کۆمەڵایەتی لە جیهاندا مەسەلەی جیابوونەوەی ژن و مێردە ودواتر تەڵاقدان. هەرێمی کوردستانی عێراقیش بەدەر نییە لەو کێشەیە بگرە رێژەی تەڵاقدان تێدا لە ماوەی ساڵی پار و ئەمساڵدا رووی لە زیادبوونێکی بەرچاو کردووە.